ژمارەیەک گەڕەک لە سلێمانی بێ ئاو دەبن

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24 – سلێمانی:

بە هۆی کۆبوونەوەی لم و پاشەڕۆ لە هێڵێکی ئاوی دوکان – سلێمانی، چەند گەڕەک و ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بە هۆی کۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانکەران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان- سلێمانی، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌: "بەو هۆیەوە گەڕەکەکانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە، خەبات، کازیوە، قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیرەمەگروون، بازیان، تەسڵوجە و گۆپاڵە، ئاویان نابێت".

H.J