مه‌سرور بارزانی: پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
داوا له لایه‌نه به‌شداره‌كان ده‌كات ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵ دەدەین پێش وادەی یاسایی، لیستی کابینەی نوێ پێشکەش بە پەرلەمان بکەین.
راشیگەیاند: "پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و ئه‌وان تەنیا سی ڤی کاندیدەکان وەردەگرن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن".
ئاماژەی بەوەش دا، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکوومەت، کاندیدەکانیان ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت، کە بتوانن ببن بە وەزیر.
لە بارەی سەردانی لایەنەکان، مەسرور بارزانی رایگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوودا، سەردانی سلێمانی دەکەین و لەگەڵ لایەنەکان کۆ دەبینەوە".
مه‌سرور بارزانی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 11/6/2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردرا. ئه‌مرۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ست پێ كرد و بڕیاره لە دوو رۆژی داهاتووشدا، سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه و دواتر سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكات، كه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
H.J