بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دەستی لەكار كێشایەوە
دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرا
K24 - دەربەندیخان
بە هۆی ناڕەزایی زۆری هاووڵاتیان لە کەمیی ئاو لە وەرزی هاویندا، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان ئەكبەر مەحموود، دەستی لەکار کێشایەوە.
لەم بارەیەوە ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان بە کوردستان24ی رایگەیاند "بە هۆی قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوو، نەتوانراوە پڕۆژەی نوێی فلتەری ئاوی دەربەندیخان بە زوویی تەواو بکرێت و بە هۆی کۆنی پڕۆژەکانی ئاوی دەربەندیخانیش، کە لە ئاست پڕکردنەوەی داخوازیی هاووڵاتیان نەبووە، بهرپرسی فهرمانگهكه دەستی لەکار کێشاوهتەوە".
گوتیشی: "بە هۆی دڵسۆزیی ئەكبەر مەحموود، وەک لێپرسراوی ئاوی دەربەندیخان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، بە هەموو لایەک هەوڵمان دا کە له ئهركهكهی بەردەوام بێت، بەڵام دواجار لەسەر داخوازیی خۆی داوای دەست لەکار کێشانەوەکەی پەسەند کرا".
ئا: کاروان یارە