مه‌سرور بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كۆبوونه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/6/2019، هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی ده‌ستیان پێ كرد و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 30/9/2018 بوو.
مه‌سرور بارزانی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 11/6/2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردرا. ئه‌مرۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ست پێ كرد و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه و دواتر سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكات، كه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا، كه 30 رۆژه، پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و متمانه‌ی پێ بدرێت.