نەجمەدین کەریم لە هەولێرە

چەند هەواڵێک لە بارەی نەجمەدین کەریم بەدرۆ دەخرێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگەی نەجمەدین کەریم ئاشکرای دەکات، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كه‌ركووك، لە شاری هەولێرە و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە، ئەمڕۆش چەند دیدارێک ئەنجام دەدات.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم بە کوردستان24ی راگەیاند: "نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەولێر و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە".

راشیگەیاند: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستبەسەرکردنی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، دوورن لە راستییەوە".

پێشتر بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاویان کردبووەوە، گوایه‌ نەجمەدین کەریم لەسەر دۆسیەی گەندەڵیی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستبەسەر کراوە و رادەستی حکوومەتی عێراق ده‌کرێتەوە.

 H.J