وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
خوێندنی ماسته‌ر به رێنمایی تازه و به گوێره‌ی پێویستی ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان و خوێندنی ماسته‌ر ده‌ركرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه، بەپێى مەرج و ڕێنمایى تازە، خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 ده‌كرێته‌وه و به گوێره‌ی پێداویستی به‌شه‌كان و بازاڕی كاری كوردستان ده‌بێت.
له باره‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن قوتابیان له زووترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م.
باس له‌وه‌ش كراوه، ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی.
دووپاتیش له به‌رده‌وام بوونی كاركردن به سیستمى کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان كراوه‌ته‌وه، بە رەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى بەشە پزیشکییەکان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەهۆى ئەوەى زانکۆى چەرمو سیسته‌می (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیش‌تر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان.
ئ. م