مه‌سرور بارزانی: سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین كه پابه‌ندن به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه
مه‌سرور بارزانی: گه‌شبینم
K24 – سلێمانی:
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتاییهات.
مه‌سرور بارزانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، گه‌شبینم و هیوادارم بتوانین له واده‌ی خۆیدا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنین.
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گوتيشی: قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و داوای سیڤییه‌كانمان لێ‌كردن. سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتننانه بوون كه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یانبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین پێش پشووی په‌رله‌مان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نین.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌موو دیداره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و هه‌سته‌م به‌دیده‌كرد، كه خوازیارن كابینه‌ی حكومه‌ت له واده‌ی خۆیدا رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، هه‌تا بۆمان بكرێت، له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا سیڤییه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.

