سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی دەكات

پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی بە سەرۆكایەتیی ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا و هەنگاوەكان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و برەودانی تەبایی و سەقامگیری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.