پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی بکوژێک بڵاودەکاتەوە
پۆلیسی سلێمانی وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە
K24 – سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی بکوژێکی بڵاوکردەوە کە لە شاری بەغدا تاوانەکەی ئەنجام داوە و لە سلێمانی خۆی حەشار داوە.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە لە دایکبووی ساڵی 1997ەوە و لە گازینۆیەکی شاری بەغدا تاوانەکەی ئەنجام داوە، دواتر بۆ سلێمانی هەڵا تووە و دەستگیر کراوە".
دەقی راگەیندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌غداده‌وه‌و به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بوو.
له‌به‌رواری (2019/3/30) تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م، ع، ع) له‌دایكبوی ساڵی 1997 له‌گازینۆیه‌كی شاری به‌غداد به‌چه‌قۆ كه‌سێك ده‌كوژێت به‌ناوی (ع، ج)و دواتر تۆمه‌تبار ماوه‌یه‌ك خۆی ده‌شارێته‌وه‌و پاش ئه‌وه هه‌ڵدێت بۆ شاری سلێمانی.
دواتر پۆلیسی شاری به‌غداد داوا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن‌و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بووه.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد، رۆژی (2019/6/14) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت، به‌رێز دادوه‌ر بریاریدا به‌به‌ندكردن‌و ناردنه‌وه‌ی بۆ شاری به‌غداد.
وەك لە داتپێدانانەكە باسی دەكات تۆمەتبار هەستاوە بە كوشتنی كەسێك بە چەقۆو دوای ئەوە هەڵاتووە بۆ ماڵی مامی لە كازمیە ، لەوێ بۆ ماوەی دوو مانگ وە نیو خۆی شاردۆتەوەو دواتر بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووەو لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیركراوە .
H.J