مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان له عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه
هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشەممە 18/6/2019 مه‌سرور بارزانی, راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن, فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه، کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
له دیدارەكه‌دا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه به‌گشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا.
فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا، سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد, بۆ هەماهەنگییەکان و جەنەڕاڵ ئریك هیڵی جێگرەوەی ناساند و هیوای خواست, هەماهەنگییەکان بەردەوام بن.
هەروەها ئاماژەی بە جموجۆڵەکانی تیرۆریستان کرد و جەخت لەوە کرایەوە، هێشتا داعش لە عێراق و سوریا ماوە و هەڕەشەیە.
لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردووکیان لە ئەرکی تازەیان خواست و دووپاتی لە پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان کردەوە, وەك فاکتەرێك بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.
تاوتوێکردنی بەردەوامی شەڕی ئێستای سوریا لە ناوچە جیاجیاکاندا و چارەسەرکردنی سیاسیانەی بارودۆخەکە لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
H.B
