راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌گای بارزانییه‌وه
نووسینگه‌ی بارزانی: كه‌سانی مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وتارێكدا به توندی هێرشی كردبووه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی سه‌نگاوی ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەو پەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە و، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە. لەگەڵئەوەیشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بوو بێ دەنگ بانە نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانە و بێ ناوەڕۆك لە بەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاو بكەنەوە كە بە نەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان و شێواندنی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی، 18ـی 6ـی 2019