سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی و شاندێكی گردبوونه‌وه‌ی مینبه‌ر كۆبووه‌وه
جەخت لە گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان کرایەوە
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ١٩ـی٦ـی٢٠١٩ له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی, سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی و سەرۆکی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه، کە لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی مینبەر پێکهاتبوو.
له سەرەتاى دیداره‌كه‌دا ئەیاد عەللاوی ئامانجەکانی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند, مینبەر گردبوونەوەیەکی فراوانی کەسایەتییە میانڕۆ و نیشتمانپەروەرەکانە, کار بۆ ئەوە دەکات هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق یەکسان بن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی مینبەری عێراقی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیجابی و کاریگەری سەرۆك بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند: ڕۆڵی جەنابتان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان زۆر کاریگەر و بەرچاوە و ئێستاش بۆ پاراستنی دیموکراسی لە عێراق هەموومان زۆر زیاتر پێویستمان بەو ڕۆڵەی جەنابتان هەیە.
هەر لە دیدارەکەدا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان کرایەوە.
H.B
