رووسیا.. كارمه‌ندێكی كوردستان 24 به پله‌ی نایاب دكتۆرا به‌ده‌ست هێنا
چه‌ند كتێبێكیی له رووسی و ئینگلیزیییهوه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 18/6/2019، نامەی قوتابیی دكتۆرا (هێمن تاهیر مه‌حموود) له زانكۆی ئیلێتسی میری بونی له رووسیای فیدراڵ، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، به پله‌ی نایاب په‌سه‌ند كرا و پله‌ی دكتۆرای پێ به‌خشرا.
تێزه‌كه‌ی هێمن تاهیر، توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه بە ناونیشانی "كه‌سێتیی زمانه‌وانیی له‌به‌ر رۆشنایی بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ڤلادیمێر گهڵاكتیۆنهڤیچ كۆڕۆلێنكۆ".
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ر یه‌كه له شەتاڵەڤا ئۆلگا، سەرپەرشتیاری توێژینه‌وە و ئیڤانیوک باریس، سەرۆکی لیژنەی هه‌ڵسه‌نگاندن بوو. زیاتر له 20 ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیش له زانكۆ جیاوازه‌كانی رووسیاوه ئاماده بوون.
جگه له‌وه، هێمن تاهیر له بواری وه‌رگێڕانیشدا رۆڵی خۆی بینیوه و هه‌ردوو كتێبی (دوورگەی سەخالین)ی ئه‌نتۆن چێخهڤی له زمانی رووسی و كتێبی (ئەزمونکردنی ئایینەکانی دنیا)ی میشێل مۆلۆی له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. جگه له‌وه‌ی به شێوه‌ی گرووپ به‌شداری كردووه له وه‌رگێڕانی چه‌ند كتێبێكی دانسقه له زمانه‌كانی رووسی و ئینگلیزی بۆ سەر زمانی کوردی وه‌ك:-
1- ئومێد بە زیندوویی بهێڵەرەوە.
2- ئەو شتانەی لێیان بێدەنگ بووم.
3-لەنێوان دوو جیهاندا.
4- بێ بڕوایی .
5- رزگاربوون لە ترس
6- خوێندنەوەی ڵالیتا لە تاران و چه‌ند كتێبێكی تر.
هێمن تاهیر له ساڵی 2005 وه بۆ درێژه‌دان به خوێندن رووی كردووه‌ته وڵاتی رووسیا، به‌كالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و دكتۆراشی ھەر له‌م وڵاته ته‌واو کرد. له ئاداری رابردووه‌وه له نوسینگه‌ی كوردستان 24 له رووسیا ده‌ست به‌كار بووه و چالاكانه ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)