ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
عه‌لاوی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، پیرۆزبایی له نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
عه‌لاوى و شاندێكى ياوه‌رى كه‌له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه19/6/2019 له‌ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى پشتگيريى خۆى و مينبه‌رى عێراقى بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسى سه‌ردان و پيرۆزبايي عه‌لاوى و شاندى ياوه‌رى كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كرده‌وه.
H.B