چین ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكاته ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی له ناوچه‌كه
"داوا له چین كراوه سه‌نته‌رێكی بازرگانی ترانزێت له هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی عێراق بكاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
چین كه به یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانی ئابووری جیهان ده‌ناسرێت و له‌كاتێكیشدا كه ئێستا ئه‌و وڵاته له ململانێیه‌كی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی بازاڕی جیهان به‌تایبه‌تی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا، ئێستا چاوی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئەوەی بیكاتە ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی بۆ بازاڕی ناوچه‌كه.
له‌مباره‌شه‌وه جێگر جه‌لال، كه بازرگانێكی كورده جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی سێكته‌ری ئابووری و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی، چاو له ئه‌زموونی چین بكات.
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌دا خه‌لیل گۆران، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێخشتنی زیاتر و پته‌وتركردنی په‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كان، داوایان له چین كردووه سه‌نته‌رێكی بازرگانی گه‌ورە له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و كوردستان بكه‌نه سه‌نته‌رێكی بازرگانی ترانزێت بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق و به‌شێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش.
ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان و ئاسانكارییه‌كان بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەكان وایكردوه، یەكێك لە وڵاتە زلھێزەكانی جیھان لەرووری ئابوورییەوە چاو ببڕێتە بازاڕی ھەرێمی كوردستان و بیكاتە سه‌نته‌رێكی بازرگانی بۆ كاڵا و بەرههمهكانی, بەبڕوای شاره‌زایانیش ئه‌مه درهفهتێكی باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان, كه سوود له ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
H.B