"له دوا چركه‌دا تره‌مپ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه"
بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به نیاز بووه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام له دوا چركه‌دا په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازی بووه هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی گه‌رووی هورمز، به‌ڵام كتوپڕ له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، تا كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییان له ئێران كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ له نێوان به‌رپرسانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی، تره‌مپ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و هێرشی بۆ سه‌ر ئێران رانه‌گه‌یاندووه.
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كان به ئاسمانه‌وه بوون، كه‌شتییه‌كان له ده‌ریادا چاوه‌ڕێی فه‌رمان بوون، كاتێك بڕیار درا، هێرشه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و تره‌مپ پاشگه‌ز بوه‌وه.
نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردووه، بڕیار بووه هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به كاتی تاران ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی له ریزی مه‌ده‌نییه‌كان كه‌م بێت.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی دوێنێ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاسمانی گه‌رووی هورمز تێكیشكاند، بایی 130 ملیۆن دۆلار بووه.
سه‌رچاوه: نيويورك تايمز
ئ.ر