ئۆجەلان بۆ هه‌ده‌په: بێلایه‌ن بن
ئۆجەلان لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ داوایەک ئاراستەی هەدەپە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه داوا له هه‌ده‌په ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ له‌نێوان ئاكپارتی و جه‌هه‌په بێ لایه‌ن بێت.
دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و لە کاتی خوێندنەوەی نامەی ئۆجەلان رایگەیاند: "بەکارهێنانی زمانی تووند، چارەسەرکردنی پرسی کوردی لە تورکیا سەختر کردووە".
راشیگەیاند: "پێویستە هەدەپە خۆی لە لاینگەری هەر لایەک لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ بە دوور بگرێت".
رۆژی یەکشەممە 23/06/2019، دووبارە هەڵبژاردنی شارەوانی لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوو بە جیاوازییەکی کەم، کاندیدی جەهەپە توانی بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو، بەسەر کاندیدی پارتی فەرمانڕەوا، ئەکەپەدا، سەر بکەوێت.
H.J