پیلۆسی بۆ تره‌مپ: هه‌ڵه‌شه مه‌به
پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێز و زیره‌كانه و ستراتیژی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلوسی، داوای له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد، گرژییه‌كانی ئیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران خاو بكاته‌وه.
پیلوسی گوتیشی: گرنگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانمان له په‌یوه‌ندیدا بین. پێویسته هه‌موو شتێك، كه له تواناماندا بێت بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌ڵوێسته ترسناك و مه‌ترسیداره و پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێز و زیره‌كانه و ستراتیژی هه‌یه و نابێت به هه‌ڵه‌شه‌یی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاسمانی گه‌رووی هورمز، فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری ئه‌مه‌ریكای خسته‌خواره‌وه، مه‌ترسی هه‌ڵكشانی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیاتر بووه و له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه لێدوانی توند دژ به یه‌ك ده‌درێت.
ئ.ر