ماكرۆن بۆ تاران و واشنتن: پشوو درێژ بن
هێمنی بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن داوای له واشنتن و تاران كرد، خۆیان له گرژی زیاتر له كه‌نداو بپارێزن.
ماكرۆن له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند، هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌م هێمنی بپارێزن. له‌م ماوه‌یه‌دا دان به خۆیاندا بگرن. له‌و بڕوایه‌دام گرژی به تایبه‌تی گرژی سه‌ربازی هیچ شتێك به كه‌س نابه‌خشێت. پێویسته هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ره‌نسا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ئێران له رێككه‌وتنی ناووكی بمێنێته‌وه و پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه له 2015دا واژوو كراوه، رێككه‌وتنه‌كه به‌س نییه، به‌ڵام زۆریش باشه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا داوامان كردووه، هه‌مووان به رێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند بن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر