تره‌مپ باس له ورده‌كاریی راگرتنی هێرشه سه‌ربازییه‌كه ده‌كات بۆ سه‌ر ئێران
هۆكاری راگرتنه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له زنجیره تویتێكدا باس له ورده‌كارییه‌كانی راگرتنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات.
تره‌مپ له زنجیره تویته‌كه‌یدا روونی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه گه‌وره‌تر بوو له به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان و ره‌نگ بوو له‌و هێرشه‌دا 150 كه‌س بكوژرێت.
تره‌مپ باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ر له 10 خووله‌ك به جه‌نه‌راله سه‌ربازییه‌كه‌م گوت، كه چه‌ند كه‌س له‌و هێرشه‌دا ده‌كوژرێت، وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "150 كه‌س گه‌وره‌م"، بۆیه بڕیاری راگرتنی هێرشه‌كه‌مدا.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كوشتنی 150 كه‌س به‌رامبه‌ر به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان گونجاو نییه.
هه‌ر له‌و زنجیره تویته‌دا، تره‌مپ ره‌خنه له باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت، كه به گوته‌ی ئه‌و، رێككه‌وتنێكی "خراپ"ی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه له‌سه‌ر چه‌كی ناووكی و جیا له‌وه‌ش بڕی 1.8 ملیار دۆلاری به كاش پێداوه.
دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، سزاكان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌و وڵاته له "ناوه‌وه‌دا ده‌خوات" و ده‌شڵێت: "به‌هیچ جۆرێك ئێران نابێته وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، نه له دژی ئه‌مه‌ریكا و نه له دژی جیهان".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، 17ی حوزه‌یران، ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له سنووری ئاوه‌كانی كه‌نداو خسته خواره‌وه و دواتریش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه له سنووری نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ئێران رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه سنووری وڵاته‌كه‌یانی به‌زاندووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا له به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، ئه‌مه‌ریكا گورزی سه‌ربازی له چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی ئێرانی بوه‌شێنێت، به‌ڵام به‌ر له 10 خووله‌ك، تره‌مپ فه‌رمانی كردووه هێرشه‌كه رابگرن.
ئ. م