ئۆسپینا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی كۆپا ئه‌مریكای جێهێشت
ئۆسپینا به خێرایی به‌رازیلی جێهێشت و به‌ره‌و كۆلۆمبیای وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه
داڤید ئۆسپینا گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا به‌هۆكارێكی خێزانی كه‌مپی راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشتووه.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویكردۆته‌وه گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه و به‌په‌له كه‌مپی راهێنانه‌كانی كۆڵۆمبیای له بڕازیل جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی زانیوویه‌تی باوكی ته‌ندروستی خراپه.
ئۆسپینا له دوو یاریی رابردووی كۆڵۆمبیا له كۆپا ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا و قه‌ته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی كرد و هیچ گۆڵێكی لێ نه‌كرا، بڕیاریشه سبه‌ی شه‌ممه له گه‌ڕی سێیه‌می كۆپا ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی پاراگوای ببنه‌وه به‌ڵام گۆڵپارێزه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆڵۆمبیا له‌م یارییه داده‌بڕێت، پێشبینی ده‌كرێت كامیلۆ ڤارگاس وه‌كو گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر پاراگوای پارێزگاری له گۆڵی كۆڵۆمبیا بكات.