"نێیمار چیتر درێسی پاریس سانجێرمان ناپۆشێته‌وه"
"بارسێلۆنا به ئۆفه‌رێكی جیاواز سه‌ره‌نجی رازیبوونی ناسڕ خلێفی راكێشاوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پلانێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار داڕشتووه و تێیدا به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمانی بۆ رازیبوون به ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا راكێشاوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا له‌م نزیكانه بێده‌نگی ده‌شكێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ئانتوان گریزمان و نێیمار دا سیلڤا به‌یه‌كه‌وه بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: نرخی گواستنه‌وه‌ی گریزمان به 125 ملیۆن یۆرۆ ته‌واو ده‌بێت و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی دروست نابێت.
له باره‌ی نێیماریش، سه‌رۆكی بارسا داواكارییه‌كه‌ی پێشووی پاریس سانجێرمانی جێبه‌جێ كردووه كه پێشتر جه‌ختیان له‌وه كردبووه كه ته‌نیا به تێهه‌ڵكێشكردنی كۆتینهۆ له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار رازی ده‌بن، ڕه‌تیان كرده‌وه كه رازیبن ئۆمتیتی، راكیتیچ یان دێمبلی تێهه‌ڵكێشی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا سێیه‌مین ئۆفه‌ری فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه كه پێكهاتوو له كۆتینهۆ + 150 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی نێیمار دا كردۆته‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه بڕیاری داوه جارێكی تر درێسی پاریس سانجێرمان نه‌پۆشێته‌وه.
نێیمار پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.
.jpg)