یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان و ئەمه‌ریکا یاداشتنامه‌یه‌كیان واژۆ كرد
ئەمه‌ریکا هانی کۆمپانیانی دەدات بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کار بکەن
K24- هه‌ولێر:
لە باڵاخانەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی یاداشنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا واژۆكرا, ئەمەش بۆ یەكەم جارە لە ئاستێكی باڵا ئەم جۆرە یاداشنامەیە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆ بكرێ.
له‌مباره‌شه‌وه ستیڤ لوتس، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كۆمپانیاكانی هانبدات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
خۆشحاڵی خۆشی بۆ ئه‌وه نیشاندا، كه ئه‌مڕۆ ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كردووه و گوتی: "ئێمه ئه‌و كاره به‌هه‌نگاوێك ده‌بینین بۆ ئاشناكردنی كۆمپانیا و بزنسی ئه‌مریكی به هه‌رێمی كوردستان و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌م هه‌رێمه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌زانین كه كۆمپانیاكانمان له‌بواری نه‌وت و گازدا ئاشنای ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت له بواره‌كانی دیكه‌شدا رۆڵمان هه‌بێت وه‌كو كشتوكاڵ، چاودێری ته‌ندروستی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پیشه‌سازیی".
له‌كاتێكیشدا چه‌ندین كۆمپانیایی ئه‌مه‌ریكی زه‌به‌لاح له‌بواری بەرھەمھێنانی نه‌وت لە ھەرێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، یه‌كیتی ژووره بازرگانییه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گشت سێكته‌ره‌كاندا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وانیش ئاسانكاری و پالپشتی ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن.
دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌مرۆ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین رێكخراوی كاری جیهانی ئیمزا كردووه، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی نوییه له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی بزنسه له سه‌ر ئاستی جیهان، نوێنه‌رایه‌تی 3 ملیۆن كۆمپانیای قه‌باره جیاواز ده‌كات له سه‌رانسه‌ری جیهان، واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كیتی ژوره بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ئه‌مه‌ریكا به‌گرنگييه ده‌ڕوانیته پیگه‌ی ئابووری كوردستان, ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه به‌ربه‌ستی كاركردنی وه‌به‌رهێنان له یه‌ك سێكته‌ردا بشكێت و بتوانێت له‌زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا وه‌به‌هێنان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
H.B