شەش ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی عاموودا تێپەڕ دەبێت
تاکو ئێستا ئەنجام دەرانی سزا نەدراون
K24 – ههولێر:
شەش ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی عاموودا تێدەپەڕێت و کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەش داوا دەکەن ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە دادگایی بکرێن و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئیستا ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی عاموودا دەستنیشان نەکراون و هەوڵی جددیش لەو بارەیەوە نەدراوە.
لە حوزەیرانی ساڵی 2013 لە عاموودای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆپیشاندانێک بۆ ئازادکردنی سێ گەنج لە زیندانەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجامدرا، بەڵام خۆپیشاندەران بە گولـلە وەڵام درانەوە و شەش هاووڵاتی مەدەنی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
H.J