ترەمپ: نەمهێشت تورکیا کوردەکانی سووریا لەناو ببات
ترەمپ ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەردۆغان ئاشکرا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له په‌راوێزی لووتكه‌ی جی بیست له ژاپۆن، ئاشكرای ده‌كات له‌و كاته‌ی توركیا ویستوویه‌تی هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه هێرش نه‌كاته سه‌ر كوردانی رۆژئاوا.
ترەمپ دەڵێت: "توركیا كه‌یسێكی سه‌رنجڕاكێشه، سه‌رۆكی توركیا، یه‌كێكی دیكه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵی هه‌یه، سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كه‌سێكی تونده، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی باشم لەگەڵی هه‌یه بۆ نموونه ئه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت".
دەشڵێت: "ئه‌و ده‌یه‌ویست به‌ته‌واوه‌تی کورد لەناو به‌رێت و نزیكه‌ی 65 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری كۆكردبۆوه. ئه‌وانه‌ی كه هاوكارمان بوون بۆ لەناوبردنی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان. منیش داوام لێ‌كرد ئه‌و كاره نه‌كات".
لە درێژەی قسەکانی سەرۆکی ئەمەریکا گووتی: "کوردەکان دوژمنی سروشتی توركیان، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد. ئه‌وان ریزیان گرتبوو و ئاماده‌بوون ئه‌و خه‌ڵكه له‌ناوبرن كه له‌گه‌ڵ ئێمه داعشیان له‌ناوبرد، منیش پێمگوت نابێت ئه‌و كاره بكه‌یت و ئەوانیش نەیانکرد".