عوسمان ئۆجەلان: پەکەکە رێز لە خەڵکی باشوور ناگرێت
جیهان لە پشت دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانە
K24 – هه‌ولێر:
عوسمان ئۆجه‌لان، سیاسه‌تمه‌دار و برای عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری بەندکراوی پەکەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، هه‌نگاوه‌كانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان ئه‌نجامی خراپیان هه‌بووه و رێزی له سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان نەگرتووە.
ئۆجەلان دەڵێت: "باشووری کوردستان سەدان هەزار قوربانی بۆ دەستکەوتەکانی داوە و جیهان پستگیری لە باشووری کوردستان دەکات. ئەگەر خەڵکی باشوور شتێک قبووڵ نەکەن، دەبێت پەکەکە لێی دوور بکەوێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، پەکەکە رێز لە خەڵکی باشووری کوردستان ناگرێت بۆیە سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە و ناشهێنێت.
بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە باشووری کوردستان، چەندین هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش داوا لە پەکەکە دەکات لە ناوچە گوندنشینەکان بچنە دەرەوە تاکو چیدی هاووڵاتی مەدەنی نەبنە قوربانی.
H.J