وه‌رزشوانێكی دیاری كوردستان كۆچی دوای كرد
زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راكردن و وه‌رزشی ئه‌ویان بینی بوو
مه‌زۆ له‌شكری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و ناسراوی هه‌ولێر و كوردستان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ برینه سه‌خته‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
مه‌زۆ له‌شكری 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر ماڵئاوایی له هاوڕێ و وه‌رزشوانان كرد.
مه‌زۆ پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و یارییه‌كانی بۆكسێن و زۆرانبازی بووه و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین مێدالیا و ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشییه، تا كۆتایی رۆژانی ته‌مه‌نیشی خه‌ریكی وه‌رزش كردن بوو، زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار راكردن و وه‌رزشی ئه‌ویان بینی بوو، بۆیه له ماوه‌ی كه‌وتنی له نه‌خۆشخانه رۆژانه چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر سه‌ردانیان ده‌كرد و هه‌واڵیان ده‌پرسی و هاوخه‌می خۆیان بۆ ده‌رده‌بڕی.
مه‌زۆ له 1947 له‌دایكبووه، وه‌رزشوانێكی دێرین بووه، خزمه‌تێكی زۆری بواری وه‌رزشی له كوردستان كردووه، زیاتر خزمه‌تی به وه‌رزشوانانی لاو تازه‌پێگه‌یشتووان ده‌كرد، به تایبه‌ت له بنكه وه‌رزشییه‌كانه‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌یان وه‌رزشوانی پێگه‌یاندووه، مه‌زرۆ جگه له‌مانه‌ش ده‌ستی نووسینی هه‌بوو، خاوه‌نی په‌رتووكێك بوو له‌سه‌ر مێژووی وه‌رزش له شاری هه‌ولێر.