ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیل په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده‌وه
ئه‌م یاریزانه بۆ یاری داهاتووی به‌رازیل و ئارجێنتینا ئاماده ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی له ناكاو ریچارليسۆنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر پاراگوای دوورخرایه‌وه، جارێكی دیكه ئه‌و یاریزانه گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كانی برازیل بڵاویان كرده‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل چاكبوونه‌وه‌ی ریچارليسۆنی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی راگه‌یاند و تیتیش جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده‌وه.
ریچارليسۆن له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر پارگوای به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی ڤایرۆسی غوده له پێكهاته‌ی برازیل دوورخرایه‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێته‌وه و بۆ به‌رامبه‌ر ئارجه‌نتیناش ئاماده ده‌بێت.
ریچارليسۆنی یاریزانی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی له كۆپا ئه‌مریكا به‌شداری سێ یاریی كردووه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.
ریچارلسۆنی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له دوو یاری ده‌ستپێكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا و ڤێنزویلا كرد و له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م گۆڕانكاری پێكرا، بۆ یاری سێیه‌میش له دژی پیرۆ پێگه‌كه‌ی خۆی بۆ ئێڤه‌رتۆنی هێرشبه‌ری لاو له‌ده‌ستدا.
