کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووک دەستیپێکرد

"باس لە دیاریکردنی پارێزگارێک بۆ کەرکووک دەکەن"

K24 – سلێمانی:

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە كوردستان24ـی راگەیاند: "ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و رێككەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دەبێت و شاندی یەكێتیش بە سەرۆكایەتی حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.

شاندی پارتی لە هەریەک لە مەحمود محەمەد، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتووە و هەرچی شاندی یەکێتییە لە قادر حەمە جان، لەتیف شێخ عومەر، خالید شوانی و شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ پێکهاتووە.

H.J