ئه‌ردوغان: له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا دژه‌مووشه‌كی ئێس-400 وه‌رده‌گرین
ئه‌وه‌ی تره‌مپ ره‌تی ده‌كرده‌وه ئه‌ردوغان ده‌یه‌وێت بیكات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتیدەکاتەوە؛ لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس-400 وەردەگرن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان روونیکردووەتەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کڕینی ئێس-400 پاڵپشتی لە تورکیا دەکات و رایگەیاند؛ لە ئۆساکا ترەمپ پشتیوانی لە داواکارییەکانی ئەنقەرەی کردووه.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان جەختیکردەوە؛ داوای لە ترەمپ کردووە کۆتایی بە هاوکارییەکانیان بۆ یەپەگە بهێنن و نەخشەڕێگەی منبجیش بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات، ئاخۆی وه‌ڵامی تره‌مپ بۆ ئه‌و داواكاریه‌ی چی بووه.
پێشتر كه بڕیار بوو به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف-35 به توركیا بفرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی نیازی ئه‌ردوغان بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-400 له رووسیا، واشنتن له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌زبووه‌وه و به‌رده‌وام دووپاتیده‌كرده‌وه، پێویسته ئه‌نقه‌ره له نێوان ئێف-35ـه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێس-400ـه‌كه‌ی رووسیا، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرت. ئێستاش كه ئه‌ردوغان له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، كه له‌م باره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه، تا ئێستا تره‌مپ هیچی له‌مباره‌یه‌وه نه‌دركاندووه.
H.B