30 كه‌سایه‌تی ناوداری كورد له سنه خه‌ڵات ده‌كرێن
كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له سنه ده‌ستیپێكرد

K24 - سنه:
له هۆڵی مه‌وله‌وی زانكۆی كوردستان، له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆنگره‌ی ناودارانی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا 30 كه‌سایه‌تی كورد رێزیان لێده‌گیرێت.
كۆنگره‌كه به به‌شداری سه‌دان كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی، رۆشنبیریی، هونه‌ری، پزیشكی و لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ی ته‌ممووزی 2019 ده‌ستیپێكرد.
بەھمەن مورادنیا، پارێزگاری سنە لە كردنەوەی ئەو كۆنگرەیە رایگەیاند كە كولتوور و ھونەری كوردستان زۆری زوڵم لێكراوە و دەیانەوێ لە رێگەی كۆنگرەی ھاوشێوە رێز لە مێژووییەك، ھونەر و كولتوور و خۆراگڕی كوردەكان بگرن.
مورادنیا ده‌ڵێت: "زاراوە زۆرەكانی زمانی كوردی دەرخەری بەھێزی زمان و كولتووری كوردە".
جەلال قەلعەشاخانی، ئەمینداری گشتی کۆنگرەکه رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 40 كه‌سایه‌تی كورد بانگهێشت كراون بۆ كۆنگره‌كه و رێز له ژماره‌یه‌كیان ده‌گیرێت وه‌ك كه‌سایه‌تی ناوداری كورد.
جگه له خه‌ڵاته‌كان، وه‌ك جه‌لال قەلعەشاخانی ئاماژه‌ی پێكرد، سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێشانگای جواننووسی بە زمانی کوردیی، پێشانگای وێنەی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له داوێنی كێوی ئاویه‌ری شاری سنه پارکی ناودارانی کورد ده‌كرێته‌وه، كه پەیکەری هەندێ لە ناودارانی کورد له کاری هونەرمەندی بەناوبانگ هادی زیائەدینی تێدا دانراوه.
هه‌ریه‌ك له مه‌زهه‌ری خالقی، به‌ختیار عه‌لی، کەلیمولا تەوەحودی توێژەر و نووسەری بەناوبانگی کوردەکانی خوراسان، کەیهان کەلهۆر ژەنیاری بەئەزموونی کەمانچە، عەزیز شارۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی مەهابادی، پەرتو کرماشانی شاعیری ناسراوی کورد لە کرماشان، عەتا نەهایی و بیژەن زەنگەنە و شارام نازری له ریزی ئه‌و 30 كه‌سایه‌تییه بن كه خه‌ڵات ده‌كرێن و كۆنگره‌كه‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.