لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ڵێنه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ جێگیر بكه‌ن

پارتی: به‌ڵێنه‌كانمان به‌ كردار جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

K24 – سلێمانی:

ھێز و لایەنە سیاسییەکان له‌ میانه‌ی پرۆسه‌ی ھەڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ھەر یەکە و بە چه‌ندین به‌ڵێن و دروشمه‌وه‌ هه‌وڵی به‌ ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگیان دا، ئێستاش کە کارنامەی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دەنووسنەوە، هه‌ر لایه‌نه ‌و بە پێویستی دەزانێت به‌ڵێن و بەرنامەی کاتی ھەڵبژاردن لە کارنامەی حکومەتدا جێگەی بكاتەوە.

یەکێتی نیشتیمانی كوردستان جارێ ھەر بیری لای پرسی کەرکووک و رێكکەوتنیەتی لەگەڵ پارتی لەسەر بابەتی پارێزگاری کەرکووک، بەڵام به‌ختیار شاوه‌یس، ئەندامی پەرلەمانی عێراقی ئەو حزبە کە ھاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیشه‌ گوتی: یه‌كێتی بۆ کاتی ھەڵبژاردن بەرنامەی کاری خۆی ھەبووە و بۆ خزمەتی خەڵک پێویستە ئەو بەرنامەی کارە لە کارنامەی حکومەتدا جێگه‌ بكاته‌وه‌.