قایمقامیەتی ھەڵەبجە مانگایەك بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

ھەر كەسێك پارە زیاتر بدات دەتوانێ مانگاكە بكڕێت

K24 - ھەڵەبجە

دوای ئەوەی مانگایەك لەناو بازاڕی ھەڵەبجە دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەی دیار نابێت، قایمقامیەتی شارەكە ئەمڕۆ ئەو مانگایە بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت، ھەركەسێك پارەی زیاتر بدات مانگاكە بەو دەفرۆشرێت.

بە نووسراوێكی فەرمی قایمقامیەتی ناوەندی ھەڵەبجە دانیشتووانی شارەكە ئاگادار دەكاتەوە: "بە مەبەستی فرۆشتنی مانگایەك كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو بازاڕ، ھەر ھاووڵاتییەك ئارەزوومەندە بە كڕینی لە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەڵەبجە ئامادەبێت بۆ فرۆشتنی بە زیادكردنی ئاشكرا لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی 3/7/2019".

دەقی نووسراوی قایمقامیەتی ھەڵەبجە
دەقی نووسراوی قایمقامیەتی ھەڵەبجە

ھ.م