لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە رێگەی سلێمانی- عەربەت 3 كەس گیانیان لەدەستدا

پێنج كەسی دیكە بریندار بوون

K24 - سلێمانی

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی- عەربەت 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون.

کاروان محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە رووداوێكی سەختی هاتووچۆدا كە لەسەر رێگه‌ی سلێمانی- عه‌ربه‌ت، كە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیا و تۆیۆتا روویدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون".

گوتیشی: "بریندارەکان بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و هۆکاری رووداوەكەش خێرایی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە".

ھ.م