پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر له باره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی گرانبوونی چه‌كی پاسه‌پۆرت روونكردنه‌وه ده‌دات
پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك له ناو هاووڵاتیان بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر له روون كردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه، نرخی چه‌كی بانكیی تایبه‌ت به پاسه‌پۆرت گران بووبێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك له ناو هاووڵاتیان بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه نرخی چه‌كی بانكیی تایبه‌ت به پاسه‌پۆرت، كه ئێستا 25 هه‌زار دیناره زیاد بكرێت بۆ 200 هه‌زار دینار، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان روویان له ده‌رهێنانی پاسه‌پۆرت كردووه.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە ماوەیەکە پڕوپاگەندەیەک لە ناو هاووڵاتیانی خۆشەویست بڵاوبووه‌تەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت بۆ 200 هەزار دیناری عێراقی ئەمە دوورە لە راستییەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "چەکی پاسپۆرت هەر بە بڕی 25 هەزار دیناری عێراقیە و لەکاتی بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە مامەڵەی پاسپۆرت ئێمە خۆمان هاووڵاتیانی خۆشەویست بە فەرمی ئاگادار دەکەینەوە".