ئاماری تاوانه‌كانی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندرا
تاوانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی زیادیان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماری تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی شه‌ش مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئاماره‌كه تاوانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی زیادیان كردووه و هاوكات شه‌ڕی جۆراوجۆریش به به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو زۆرتر بوون.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هیچ حاڵه‌تێكی خۆكوشتن تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام 10 كه‌س كوژراوون و 7یان به هه‌ڵه كوژراوون. پێنج حاڵه‌تی رفاندن و 172 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن تۆمار كراون.
