لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە رێگای شەقڵاوە- باسرمە ژنێك گیانی لەدەستدا
"شۆفێرەكە بە سەختی بریندارە"
K24 - ھەولێر
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای شەقڵاوە - باسرمە، ژنێك گیانی لەدەستدا و شۆفێرێكی بە سەختی برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتەبێری پۆلیسی ھەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە: "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه- باسرمه ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای تایبه‌ت، كه شۆفێر و سەرنشینێكی تێدابوو ھاوسەری یەكتربوون به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و دوای خۆكێشانی به‌راگره‌كانی ته‌نیشتی رێگا‌كه وەرگەڕا، له ئه‌نجامی روداوه‌كه به‌داخه‌وه ئافره‌ته سه‌رنشینه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و شۆفێره‌كه‌ش زۆر به‌سه‌ختی زامداربوو بۆ چارەسەر گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌شه‌قڵاوە".
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر داواشی لە شۆفێران كرد: "هیچ كات سنووری خێرایی دیاریكراوی شه‌قام و رێگاكان نه‌به‌زێنن، به‌تایبه‌تی له رێگای شه‌قڵاوه- باسرمه و قه‌ندیله كه رۆژانه شۆفێران تووشی رووداو ده‌بنه‌وه و زۆربەی رووداوه‌كانیش به‌هۆی تیژڕۆیی و خراپی رێگایه‌كه نییه".


