گۆڕان ناوی کاندیدانی بۆ پۆستە وەزارییەکان یەکلا دەکاتەوە
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیار دەدات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره‌ی ئەمڕۆ 05/07/2019، جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند: "بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ینی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه و ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌كلابكاته‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دواین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌یه، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و ژمارەیەك راسپاردەی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، سەبارەت بە میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدانی بزوتنەوەكه‌یان بۆ پۆستە حکوومییەکان.
پێشتر، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون و لە ئێستاشدا شاندی پێکهێنانی حکوومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، چاوەڕێی سی ڤی لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵا حکوومییەکان دەکەن.