له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ فه‌للووجه‌ 5 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری كوژران

10ى دیكه‌ش برینداربوونه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا، له‌ فه‌للووجه‌، بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شایری، 5 چه‌كدار كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5ی ته‌ممووزی 2019، چه‌كدارێك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی فه‌للووچه‌ی رۆژئاوای به‌غدا و ته‌قه‌ی له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان، له‌ ئاكامیشدا، 5 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری كوژران و 10ی دیكه‌ش بریندارن.

پێگه‌كه‌ هی چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌رییه‌، كه‌ سووننه‌ن و له‌ ماوه‌ی رابردوودا، شانبه‌شانی هێزه‌ عێراقییه‌كان، له‌ دژی داعش جه‌نگاون.

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئ. م