به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی كرد
15 ملیار دینار پاره‌ی جوتیاران له بەغداوە گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌كاریی ده‌كرێت له سایلۆكاندا بۆ پێدانی چه‌كی پارە بە جووتیاران.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 15 ملیار دینار پاره‌ی جوتیاران له بەغداوە گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا جووتیاران ده‌توانن چه‌كه‌كانیان وه‌ربگرن.
یه‌كێتی جووتیارنی كوردستان داواشی كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگا چاره‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه كێشه بۆ جووتیاران دروست نه‌بێت.
تا ئێستا زیاتر له‌سه‌دا 60ی گه‌نم راده‌ستی سایلۆكان كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زارتی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پێدانی ئه‌و پاریه به جووتیاران، كه له‌سه‌ره‌تادا بڕه‌كه‌ی 15 ملیار دیناره و دواتریش قۆناغ به قۆناغ ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت كه كۆی گشتی 192 ملیار دیناره.
به‌غدا زیاتر له 550 ملیار دیناری ساڵانی پێشوو قه‌رزاره، كه‌چی ساڵ له دوای ساڵ رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كات، ئه‌مه‌ش جیاكارییه‌كی گه‌وره‌یه له نێوان پارێزگاكانی عێراقدا، له‌كاتێكدا ساڵانه ملیاران دینار بۆ كڕینی گه‌نمی بێ كوالێتی ته‌رخان ده‌كات كه‌چی ئاماده نییه گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكڕێته‌وه.