نوری مالكی سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات
مالكی: حزبی دەعوەی ئیسلامی تا ئەوپەڕی پێداگیرە له سەر ھەبوونی پەیوەندی بەهێز له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24- هه‌ولێر:
نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له عێراق، سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نوری ماليکی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە ئاراسته‌ی مالكی و حزبه‌كه‌ی كردبوو.
ده‌قی سوپاسنامه‌ی نوری مالكی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەوپەڕی رێز و دڵخۆشییەوە بروسکەی پیرۆزبایی ئێوەمان پێگەیشت، بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەم بە ئەمینداری گشتی، بە ڕێزەوە سوپاسی دەربڕینی هەستە باشه‌كانتان دەکەین، کە لە ناوەڕۆکی پەیامەکەتان هاتبوو.
حزبی دەعوەی ئیسلامی تا ئەوپەڕی پێداگیرە له سەر ھەبوونی پەیوەندی بەهێز و رەسەن لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان، هەوڵیش بۆ چەسپاندنی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدەین، تا رەنگدانەوەی ئیجابی هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
رێز و سووپاسمان دووبارەدەکەینەوە بۆ پیرۆزبایینامەکەتان، هەر لە خۆشیدابن
نوری مالیکی, ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
H.B