كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئومێدێك به خاوه‌ن پێداویستییه تایبته‌كان ده‌به‌خشێت
هیوادارن داواكه‌یان بگاته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ
K24- سلێمانی:
ئه‌و خاڵه‌ی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتیان، كه تایبه‌ته به دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ سەرجەم ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان, به تایبه‌ت لای خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و داواش دەکەن، دەنگیان بگاتە مه‌سرور بارزانی، سەرۆك حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، کە گەشبینن بە بەلێنەکانی.
له‌كاتێكدا كه زیاتر لە ١٠٠ ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە ھەریمی کوردستان ھەیە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئیستاش ھیچ کەسی دیکە تۆمارنەکراوە, بە گوێرەی ئامارەکانی چاودیری کۆمەڵایەتی نزیکەی ٢١ ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ئومێدیان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەت ھەلچنیوە و داوا دەکەن, بە یاسا کاریان بۆبکرێت و وەك كه‌سانی خاوەنپێداویستی تایبەت ھەژماربکرێن.
H.B