نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له نووری مالیكی ده‌كات
مالیكی بە ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی ھەڵبژێردرایەوە
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له نووری مالیكی كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 14/7/2019 ئه‌نجام درا، مالیكی سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.