پێشانگای روانگه‌ بۆ هه‌لی كار له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

166 كۆمپانیا له‌ 14 وڵات به‌شدارن

K24 - هه‌ولێر:

ده‌زگای روانگه‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی پێشانگه‌كه‌یه‌.

له‌ پێشانگاكه‌دا 166 كۆمپانیا له‌ 14 وڵات به‌شدارن و كوردستان 24 یه‌كێكه‌ له‌ سپۆنسه‌رانی میدیایی پێشانگاكه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای روانگه‌ له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ گووتی: "دوو ساڵی رابردوودا هه‌وڵه‌كانمان بوونه‌ هۆی دابینبوونی زیاتر له‌ دوو هه‌زار هه‌لی كار و بۆ ئه‌مساڵیش 166 كۆمپانیای 14 وڵات له‌ 36 سێكته‌ردا هه‌لی كاریان راگه‌یاندووه‌ و تا شه‌وی رابردوو گه‌یشتبووه‌ زیاتر له‌ 1700 هه‌لی كار و پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ بگاته‌ سه‌رووی 2 هه‌زار هه‌لی كار".