نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر رێچکەی گەشەسەندنی خۆی
بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار بەڕێوەدەچێت
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار وتارێکی پێشکەش کرد و دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر رێچکەی گەشەسەندنی خۆی.
لە سەرەتای وتارەکەی، نێچیرڤان بارزانی لە وەسفی گرنگی دۆزینەوەی هەلی کار گووتی: "کار وابەستەیی بە وڵات و خۆشەویستی بۆ نیشتیمانیی زیاتر دەکات، وا دەکات بڕوا بەخۆبوون هەبێت".
لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "لە دوای ساڵی 2003ەوە، هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و بە دەیان هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام جەنگی دژ بە داعش و قەیرانی دارایی کاریگەرییان لەسەر ئابووری هەرێم هەبووە".
دووپاتیشکردەوە: "بۆ ئەوەی بکەوینە سەر رێچکەی خۆمان، ئەرک و ماندوبوونی دەوێت. بۆ ئەمەش دڵنیاین کە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتە سەر رێچکەی خۆی و لە گشت بوارەکان دۆخی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت".
نێچیرڤان بارزانی داوای لە گەنجانکرد: "دەبێت گەنجانمان بیرکردنەوەیەکی نوێیان هەبێت و هەوڵبدەن. سەرکەوتن بە ئەزموون و تاقیکردنەوەیە، ئەوانەی دەیانەوێت لە شەو و رۆژێکدا هەمووشتێک بگۆڕن، سەرکەوتوو نابن".
له پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار لە شاری هەولێر، 166 كۆمپانیا له 14 وڵات به‌شدارن و كوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەرانی میدیایی.
دەقی وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی:
خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز به‌شدارى له پيشانگه‌ى ئه‌مساڵى كاردا ده‌كه‌م كه ساڵانه ده‌زگاى ڕوانگه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى ڕوانگه فوره‌سدا ئه‌نجامى ده‌دات. پيشانگاكانى كار له جيهان، گرنگى و بايه‌خێكى گه‌وره‌يان هه‌يه. تيايدا كارخوازان، ئه‌وانه‌ى به دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن و خاوه‌نكارانيش يه‌كترى ده‌دۆزنه‌وه و هه‌ردوولا سوودمه‌ند ده‌بن. كارخواز به دۆزينه‌وه‌ى كار و ده‌ستپێكردنى ژيان و ئه‌زموون و سه‌ره‌تايه‌كى تازه، خاوه‌نكاريش به دۆزينه‌وه‌ى كارخوازى لێهاتوو كه بۆشايى و پێداويستيى كارى بۆ پڕده‌كاته‌وه.
مايه‌ى خۆشحاڵييه ده‌بيستم ئه‌مڕۆ له كاك عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی پرۆژه‌ى "ڕوانگه فوره‌س" بۆ ئه‌مساڵ وايكردووه زياتر له (150) كۆمپانيا بتوانن له‌م پيشانگه‌يه‌دا به‌شدار بن كه ناوى به‌رچاوى بازاڕ و ئابوورى، كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، زانكۆ، قوتابخانه، ده‌زگا و دامه‌زراوه، كۆمپانياكانى بواى وزه، په‌يوه‌ندى و گه‌ياندن، بازرگانى، بوارى گه‌شتيارى و بواره‌كانى ديكه له‌خۆ ده‌گرێت، تا ئێستا ئه‌وه‌ی كه كاك عه‌بدولسه‌لام باسی كرد، زياتر له (1700) ده‌رفه‌تى كاريش بۆ گه‌نجانى كارخواز له‌م پیشانگایه ده‌ڕه‌خسێنێت. ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م، هيوام ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن و سه‌ركه‌وتن بن بۆ خۆيان و بۆ كارخوازان.
هه‌موو ده‌رفه‌تێكى كار ته‌نانه‌ت بۆ يه‌ك كه‌سيش بێت، كارێكى گرنگه. ئومێد و ژيان، سه‌ره‌تا و ئه‌زموونێكى تازه بۆ كه‌سێك، بۆ خانه‌واده‌يه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. وابه‌سته‌يى به نيشتمانه‌وه و خۆشه‌ويستى بۆ خاك به‌هێزتر ده‌كات. كار، تۆوى ئومێد و هێزى به‌رگه‌گرتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ژيان، له ناخى مرۆڤدا ده‌چێنێت. كار، بڕوا و متمانه‌به‌خۆبوون و كه‌سايه‌تى و خه‌ونى گه‌وره له‌لای كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات.
گه‌نجانى خۆشه‌ويست،
له دواى ساڵى 2003ـه‌وه، هه‌رێمى كوردستان قۆناغێكى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشچوونى ئابوورى به خۆيه‌وه بينى. به ده‌يان هه‌زار ده‌رفه‌تى كار له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بوارى جيادا دروست بوون. له‌و ماوه‌يه‌دا سيماى هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى بۆ باشتر گۆڕا. ئه‌گه‌ر شه‌ڕى داعش و قه‌يرانه‌كان نه‌بوونايه، بێگومان دۆخى وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ باشتر ده‌بوو. كار و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار بۆ سه‌تان هه‌زار كه‌سى ديكه خێراتر و ئاسانتر ده‌بوو.
وڵاتان كه تووشى شه‌ڕ و قه‌يران ده‌بن، وا به ئاسانى نايه‌نه‌وه سه‌رخۆ. كاريگه‌رى و ده‌رهاويشته‌ى خراپى شه‌ڕ و قه‌يران، تا ماوه‌يه‌كى درێژ، ده‌مێنن. لێره‌ش بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه بكه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ى خۆى، پلان و كار و هه‌وڵ و ماندووبوونى ده‌وێت. ئێستا، كه هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دايه، به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێت. دڵنيام دۆخى ئابوورى باشتر ده‌بێته‌وه، بازاڕ ده‌گه‌شێته‌وه، ده‌رفه‌تى كاريش بۆ گه‌نجانى كوردستان زياتر ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێويستيمان به‌خۆڕێكخستنه‌وه و ئاماده‌كارى هه‌یه بۆ قۆناغى داهاتوو.
ئه‌زموونى وڵاتانى پێشكه‌وتوو سه‌لماندوويه‌تى كه دۆزينه‌وه‌ى كار، ته‌نيا ئه‌ركى حكوومه‌ت نييه و كه‌رتى گشتى ناتوانێت هه‌موو ده‌رچووانى زانكۆ و په‌يمانگاكان بخاته كاره‌وه. كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، ده‌توانن پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن تاكو زۆرترين ده‌رفه‌تى كار دابين بكه‌ن. پێويسته له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و سێ كه‌رته باشتر پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن. ده‌بێ پلان و ميكانيزمى هاوبه‌شيان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رسێكيان به باش‌ترين شێوه، به‌شدارى له ڕاستكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
پێويسته هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى سياسى و ئابوورى و كارگێڕى، پێكه‌وه كار بكه‌ن. پلان و ڕوانگه و كارى هاوبه‌شيان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌كاندا باشتر بكرێت و وڵات به‌ره‌و په‌ره‌پێدانى زياتر ببات. خوێندنى پيشه‌يى له قۆناغى ئاماده‌يى و له زانكۆش، ده‌بێ گرنگيى زياترى پێ بدرێت و وه‌ڵامى بازاڕى كار و پێداويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئێستا و قۆناغه‌كانى داهاتوو بداته‌وه.
گه‌نجانى خۆشه‌ويست،
ئێوه‌ش ده‌بێ سه‌ره‌تايه‌كى تازه له بيركردنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن. بيركردنه‌وه‌ى تازه بكه‌نه ئه‌ركێكى جدديى خۆتان. ده‌بێ بيرێكى جدديتر له كار و داهێنان بكه‌نه‌وه. ده‌بێ كار بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ هێنانه‌كايه‌ى بيرۆكه‌ى تازه. بير له كێشه و پێداويستييه‌كانى كۆمه‌ڵگه بكه‌نه‌وه. هه‌وڵ بده‌ن بزانن چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ئێوه ده‌توانن "بير بكه‌نه‌وه" و "بير بكه‌نه‌وه" تا له ئه‌نجامدا بتوانن ببنه داهێنه‌رى كارێك بۆ خۆتان و بۆ ده‌يان گه‌نجى وه‌ك ئێوه. بيركردنه‌وه له چۆنيه‌تيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان، ماكى داهێنانه.
ڕاسته ئێوه‌ى گه‌نج، خواست و خه‌ونى گه‌وره‌تان هه‌يه، مافى خۆتانه داواكارى و خه‌ونى گه‌وره‌تان هه‌بێت. مافى خۆتانه ژيانێكى باشتر بژين و پێداويستى و خواسته‌كانتان فه‌رهه‌م بن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌تان له بير بێت كه ڕێگه‌ى زۆر دووريش، به هه‌نگاوى يه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات. ئێوه تازه سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى ژيان و كارتانه. هه‌رگيز له بير نه‌كه‌ن كه هيچ خه‌ونێك له شه‌و و ڕۆژێكدا نابێته ڕاستى. خه‌ونى پێوه ببينه، ئومێدى له‌سه‌ر بنيات بنێ، به‌ڵام ئه‌وه دروست نييه له ڕۆژى يه‌كه‌مه‌وه چاوت له كارێكى گه‌وره بێت. نابێ پێت وابێ، ده‌بێ له ڕۆژى يه‌كه‌مدا پله‌يه‌كى كارگێڕيى گه‌وره‌ت هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ، با كارێكى ئاساييت قبووڵ بێت، به نه‌رمى و به ساده‌يى ده‌ست به كارێك بكه. ئه‌ركێكى له ئاستى ته‌مه‌ن و خوێندن و تواناى خۆتدا بگره ئه‌ستۆ. ڕازيبه به ده‌رفه‌تێك كه ئه‌مڕۆ بۆ كار ده‌ستت ده‌كه‌وێت. هه‌وڵ بده و باش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بوه‌سته. داهێنانى تێدا بكه، ئه‌زموون و شاره‌زايى به ده‌ست بهێنه، ئينجا ده‌بينيت چۆن هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونه‌كانت هه‌ڵده‌كشێى. ده‌بينى چۆن ڕێگه‌ى دوور، هێدى ـ هێدى نزيك ده‌بێته‌وه.
ئه‌وانه‌ى په‌له‌يانه و ده‌يانه‌وێت له شه‌و و ڕۆژێكدا بگه‌نه هه‌موو شتێك، ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌ركه‌وتن به ئه‌زموون و تاقيكردنه‌وه‌يه. به كه‌ڵه‌كه‌بوونى كه‌وتن و شكست، به هه‌ڵسانه‌وه و به‌رده‌وامييه بۆ سه‌ركه‌وتن. كات و ماندووبوون و شه‌ونخوونى پێويسته. هه‌وڵدان و به‌رگه‌گرتن و له‌خۆبورده‌يى. سه‌ركه‌وتن و به‌ڕاستيكردنى خه‌ونه‌كان، به فێربوونه له هه‌ڵه‌ى ڕابردوو. خۆت هه‌وڵ بده، به دواى كاردا بگه‌ڕێ. ئه‌م كار و ئه‌و كار تاقيبكه‌ره‌وه، تا خۆت له‌و كاره‌دا ده‌دۆزيته‌وه كه دڵنياى تيايدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت.
گه‌نجانى خۆشه‌ويست..
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان قۆناغ و ڕۆژگارى زۆر سه‌خت و ئاڵۆزمان به‌ڕێكرد، به‌ڵام به ئومێده‌وه ڕوومان له ئاينده‌يه‌كى باشتره. ئاينده‌يه‌ك كه ژيانێكى باشتر و ده‌رفه‌تى كارى زياتر بۆ گه‌نجانى وه‌ك ئێوه دابين ده‌كات. ئاينده‌يه‌ك كه ئێوه‌ى گه‌نج و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆمان، سبه‌ى قسه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌ركى بنياتنان و به‌ره‌وپێشبردن و به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه‌ی گه‌نجانی خۆشه‌ویست. بۆيه به هه‌ر كارێك كه ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێ بكه‌ى، خۆت بۆ ئه‌و ئاينده‌يه ئاماده بكه. بزانن كه ئاينده‌ی ئه‌م وڵاته له ده‌ست ئێوه‌دايه.
ده‌مه‌وێ له كۆتاييدا پيرۆزبايى له هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه ده‌كه‌م له‌م پيشانگه‌يه‌دا شانسى ده‌رفه‌تێكى كار به ده‌ست ده‌هێنن. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. بۆ ئه‌وانه‌ش كه ئه‌مجاره و لێره شانسى به‌ده‌ستهێنانى ده‌رفه‌تى كارێكيان نه‌بێت، با نا‌ئومێد نه‌بن، كۆڵ نه‌ده‌ن و به گيانێگى گه‌نجانه‌وه به دواى ده‌رفه‌تێكى ديكه‌ى كاردا بگه‌ڕێن. گه‌يشتن به خه‌ون و ئامانج، به‌رده‌وامى و كۆڵنه‌دانه.
سوپاس پێزانين بۆ هه‌موو سپۆنسه‌ران و هاوبه‌شانى ئه‌م پيشانگه‌يه له كۆمپانيا و لايه‌ن و ده‌زگا و ڕێكخراوى ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى، كه ده‌رفه‌تى كاريان بۆ گه‌نجانى كوردستان دابين كردووه. سوپاس و پێزانين بۆ وه‌زاره‌تى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانى BMZ و ده‌زگاى GIZى ئه‌ڵمانى كه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پيشانگه‌يه، هاوكاريى پرۆژه‌ى ڕوانگه فوره‌سيان كردووه.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌شیان ده‌كه‌م كه له هه‌رێمی كوردستاندا له دوای قه‌یرانی دارایی و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای GIZى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی كردووه، ده‌مه‌وێ سوپاسێكی تایبه‌تیان بكه‌م كه لێره‌ن.
سوپاس بۆ ده‌زگاى ڕوانگه و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ڕه‌نجيان له‌م كاره‌دا كێشاوه. هيواى ده‌رفه‌تى كارى زياتر بۆ گه‌نجانى خۆشه‌ويشتى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژێكى خۆش بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێزیش ئاره‌زوو ده‌كه‌م.
هه‌مووتان به‌خێر بێن.
H.J