تۆمەتبارێک لە کاتی هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کرا
لە یەکێک لە پارکەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل ویستوبووی ئۆتۆمبێلێک بدزێت
K24 – سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی كارمەندی یەكێك لەپاركەكانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند دەستگیردەكەن كە بەنیاز بووە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك بدزێت.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "كارمەندی یەكێك لەپاركەكانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند بەنیازبووە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك ببات، بەڵام توانرا تۆمەتبار (ه، ع، ع) دەستگیربكرێت".
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "توانرا دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا لەجۆری (جێب چیرۆكی) كە تۆمەتبار ویستبوی بیباتو بە 15 هەزار دۆلار بیفرۆشێتەوە".
H.J