کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەوپێشچوون

شاندێکی حکوومەتی ئەمەریکا سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

K24 – هه‌ولێر:
ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەوتنیان بە خۆیانەوە بینیوە.

ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌مەریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ستیڤن فه‌یگن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد و دواتریش له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا فەیگن ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا کرد.

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ بزانێت گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و بارزانییه‌كان به‌ تایبه‌تی رووبه‌ڕووی چی سته‌م و تراژیدیایه‌ك له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

 سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، كونسوڵی گشتی ئه‌مەریكا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان پێشه‌وه‌چوونی باشی به‌خۆوه‌ بینیووه‌ و هیواخوازیشین له ‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

H.J