لە قەڵادزێ دوو كه‌س به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران
"دانیان بە تاوانەكەدا ناوە"
K24 - راپەڕین
لە قەڵادزێ دوو كه‌س به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران، یەكێك لەو كەسانە خاوەنی دەرمانخانەیەك بووە و حەبی بێھۆشكەر لە دەرمانخانەكەی دەستی بەسەردا گیراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "هێزه‌كانمان له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) پاش چاودێریكردنی كه‌سێك كه گومان ده‌كرا مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربێنێت، دواجار به بڕیاری دادوه‌ر له‌به‌رده‌م دوكانێكی ده‌رمانخانه له قه‌ڵادزێ به 5 پارچه حه‌به‌وه له جۆری (ترامادۆڵ) ده‌ستگیر كرا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "به بڕیاری دادوه‌ر و دوای پشكنینی ده‌رمانخانه‌كه 5 پارچه‌ی تر له هه‌مان جۆری حه‌ب دۆزرایه‌وه و له هه‌مانكاتدا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه ده‌ستگیر كرا، كه كۆی گشتی ئه‌و حه‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه ژماره‌یان 10 پارچه‌یه كه ده‌كاته 100 ده‌نك".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگەیاندووە: "به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه راگیر كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م