ئەمشەو مانگگیرانی نیمچەیی روودەدات
له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت و زیاتر 5 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بە پشت بەستن بە پێوانە فەلەكییەكان، ئه‌مشه‌و، مانگگیرانی نیمچه‌یی Partial Lunar Eclipse، له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كه له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیارده‌كه جگە لە هەرێمی كوردستان، له هەریەك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندییشدا دەبینرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، كات و قۆناغه‌كانی مانگگیرانهكانی روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "رۆژی سێشەممە 2019.7.16- كاتژمێر 9:43 ی شەو بە كاتی (هەولێر)، مانگ گیران دەستپێدەكات و ئەوكاتە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی (Penumbra) كە ئەستەمە بە چاوی ئاسایی هەستی پێ بكرێت، بەڵام لە رێگەی وێنەگرتنی فەلەكی دەردەكەوێت".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگگیرانی نیمچەیی دەستپێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی (Umbra) و ئەوكاتە بەچاوی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.
وه‌ك روونیش كراوه‌ته‌وه، رۆژی چوارشەمە 2019.7.17 كاتژمێر 12:30 ی شەو، مانگگیرانی نیمچەیی دەگات بە بەرزترین ئاست و نزیكەی %74 ی دیسكی رووناكی مانگ تاریك دەبێت.
دوای ئه‌وه‌ش، كاتژمێر 1:59 ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگگیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێر‌و 58 خوولەك دەخایەنێت.
كاتژمێر 3:17 بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر و كۆتایی مانگگیران بە تەواوی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، كاتی گشتیی دیاردەی مانگگیران بە هەرسێ قۆناغ، 5 كاتژمێر و 33 خوولەك و 16 چركە دەخایەنێت، قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەریش بە چاوی ئاسایی هەستی پێناكرێت و دووریی نێوان مانگ و زەوی لە ئەمشەودا دەگاتە 398 هەزارو 571 كیلۆمەتر.
ئ. م