گریزمان: هێشتا مێسی به‌خێرهاتنی بۆ بارسێلۆنا لێنه‌كردووم
گریزمان: سوارێز به‌خێرهاتنی لێكردم به‌ڵام هێشتا مێسی پێشوازی لێنه‌كردووم
.jpg)
ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری نوێی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هێشتا لیۆنێل مێسی به‌خێرهاتنی بۆ بارسێلۆنا لێنه‌كردووه، ده‌شڵێت: به‌ڵام لویس سوارێز زوو نامه‌ی پێشوازی و ده‌ستخۆشی بۆ ناردم.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 22 ته‌مووزی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر چێڵسی، ئانتوان گریزمان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
گریزمان ده‌ڵێت: به تامه‌زرۆییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ده‌كه‌م تا هاوشانی مێسی و سوارێز یاری بكه‌م، زۆریش قورسه هێنده‌ی چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌و كاته بكه‌م تا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم یاری بكه‌م، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌موو شتێك له‌پێناوی خزمه‌تی یانه‌كه‌م بكه‌م.
گریزمان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد هێشتا مێسی پیرۆزبایی هاتنی بۆ بارسێلۆنا لێنه‌كردووه، به‌ڵام سوارێز ده‌ستخۆشی لێكردووه كه ڕووی له بارسێلۆنا كردووه.
گریزمان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هێشتا لای من سیمیۆنی باشترین راهێنه‌ری جیهانه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له نێواندا هه‌یه، په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت بۆ خێزانیش قووڵ بۆته‌وه.
له باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، هێرشبه‌ره فره‌نسییه‌كه‌ی بارسا ڕه‌تی كرده‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت، ده‌شڵێت: نێیمار یاریزانێكی گه‌وره و ئاستبه‌رزه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له ناوه‌راستی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان تووشی بوو ماوه‌یه‌كه له بینینی ئه‌و یاریزانه له نێو یاریگه‌كان بێبه‌شین.
گریزمان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووسێكی ئاشكرای كرد كه له ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپوولی زۆر خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: له مێژه هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه‌م.
گریزمان پاشنیوه‌رۆی سبه‌ی سێشه‌ممه، یه‌كه‌مین یاری خۆی به درێسی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر چێڵسی له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كات.
